له‌ پارێزگای كه‌ركوك 10 تیرۆریستی داعش ده‌ستگیركران

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراواندا له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكه‌ توانرا 10 تیرۆریستی سه‌ر به‌ ڕێكخراوی داعش ده‌ستگیربكه‌ن.

 ئاماژە بەوەشکراوە، له‌كاتی لێپرسینه‌وه‌دا بەڕاشکاوی دانیان بەوەدا ناوە کە پەیوەندییان بەو ڕێکخراوه‌ هه‌بووه‌ و  چەندین هێرشی تیرۆریستییان لەدژی هێزە ئەمنییەکان له‌ پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجام داوه‌.

 به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌و تیرۆریستانه‌ ڕه‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ كراون بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سزای خۆیان بگه‌ن. هاوكات دوێنێ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگه‌یاند، بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، تیمەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای دیالە کەسێکیان دەستگیرکرد کە پارەی بەناوی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بەسەر خێزانەکانی داعش دابەش ده‌كرد، ئەو کەسە ماوەی یەک مانگە لەژێر چاودێریدایە و دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێویستی له‌سه‌ر كۆكرایه‌وه‌، ده‌ستگیركرا.

 هه‌روه‌ها لە پارێزگاکانی بەسرە و ئەنبار و نەینەوا، تیمەکان چه‌ند کەسیان دەستگیر کرد کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بەپێی مادەی چواری یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هەبووه‌. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو له‌ كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ده‌ست بەسەر 2 کۆگای چەک و تەقەمەنیی داعش لە باشووری بەغدا و بیابانی رەزازە لە پاێزگای ئەنبار گیراوه‌.