پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتیی تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش، پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتییە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە “کاتژمێر 01:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 04-08-2024، پەرلەمان بۆ خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی چەند پرۆژەیاسایەک کۆ دەبێتەوە، گرنگترینیان: هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتیی ساڵی 2016ــیە”.

یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، یاسای تایبەت بە کاری پارێزەرایەتییە، هەروەها ڕێککەوتنی ئاسمانیی نێوان عێراق و سووریاش تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت.

بڕیاربوو دوێنێ شەممە، 03-08-2024، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتی بکرێت، بەڵام بابەتەکە لە بەرنامەی کار هەڵگیرا.

ھەواڵی زیاتر