عێراق هێندەی نۆ وڵات ملیاردێری هەیە

گەندەڵی لە ناوەڕۆکی دەوڵەتی عێراقدا ڕەگێکی قووڵی داکوتاوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی  لە “بەهەدەردان”ی بودجەی عێراقسوودمەندبوونە، کە بەپێی بەیاننامە فەرمییەکان لە ماوەی 17 ساڵدا گەیشتووەتە 250 ملیار دۆلار؛ لە کاتێکدا، ئابووریناسان ئاشکرای دەکەن، ژمارەکان “زۆر گەورەن” و نزیکە دوو هێندەیە.

هەندێک لایەنی پەیوەندیداریش ژمارەی “ملیاردێرەکان” لە عێراق ئاشکرا دەکەن، دەڵێن،  بە کۆی گشتی بەرانبەرە بە ژمارەی ملیاردێرانی نۆ وڵات. هاوکات کۆمیسیۆنی دەستپاکیش ڕێژەی ئەو پارەیەی کە وەرگیراوەتەوە ئاشکرا دەکات، کە ڕێگری لە بەفیڕۆدانیان کردووە و لە هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو پارانەن.

زۆرێک لە عێراقییەکان داوای ڕێککەوتن و هاوردەکردن وخەرجییەکانی حکوومەت دەکەن.

لە 3ی حوزەیرانی 2024، ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر خشتە هەموارکراوەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە 2024 دا، کە نزیکەی 211.9 تریلیۆن دینار “بەردەست و وەبەرهێنان” بووە، هەروەها 7% زیاترە لە خەرجییە خەمڵێنراوەکانی ساڵی 2023، 2024. بەو پێیەی تەرخانکردنی بودجەی بەردەست 157 تریلیۆن دینار واتە 74.1% تریلیۆن دینار بووە، لەکاتێکدا تەرخانکردنی وەبەرهێنان 55 تریلیۆن دینار %25.9 بووە.

بەگوێرەی لێدوانەکانی پێشووی عەلی عەللاوی، وەزیری پێشووی دارایی عێراق، زیاتر لە یەک ترلیۆن دۆلار کە نوێنەرایەتیی کۆی بودجەی عێراقی کردبوو، لە ماوەی 17 ساڵدا، لە ساڵی 2003 تا 2020، زیاتر لە 250 ملیاریان بەهۆی گەندەڵی ئیدارییەوە لە دەست چووە ، ئەوەش ئاماژەیە بۆ خەرجکردن ئەم پارەیە بۆ هەندێک لایەن، بووەتە هۆی بێدەسەڵاتیی دەوڵەت، و ئەم پارەیەش بەسە بۆ بنیاتنانی چەند وڵاتێک.

بەگوتەی شارەزایانی ئابووری، ئەوانەی لەگەڵ بۆچوونەکەی عەللاوی ناکۆکن، ڕایانگەیاند، ئەو پارەیەی لە بودجەی عێراق کە لە دەست چووە، زیاترە لەو بڕە پارەیەی کە وەزیری پێشووی دارایی باسی کرد. ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی “کۆی بودجەی عێراق بۆ ساڵانی دوای 2003 زیاترە لە 1.1 ترلیۆن دۆلار، و ئەو بڕە بەفیڕۆدراوەی وەزیری دارایی باسی کرد بە ئاڵوگۆڕی فەرمیی لە دەست چووە.

بە مەزەندەکردنی شارەزایان بڕی پارەی لە دەستچوو بە 400 – 450 ملیار دۆلاری ئەمەریکی دەخەمڵێنرێت، واتە نزیکەی 40%ـی کۆی بودجەی عێراق، کە بەسە بۆ دروستکردنی 400 هەزار قوتابخانەی مۆدێرن، بە بەهای یەک ملیۆن دۆلار، بۆ هەر قوتابخانەیەک، یان 20 هەزار نەخۆشخانەی مۆدێرن، کە بەهای هەریەکەیان 20 ملیۆن دۆلاری تێ دەچێت، یاخود کڕینی 28 هەزار فڕۆکەی ئێف-16 کە نرخی هەریەکەیان نزیکەی 16 ملیۆن دۆلارە.

بە گوتەی شارەزایان، “گرێبەستی ساختە و گرانبەها، فەرمانبەری گەندەڵ، پڕۆژەی وەبەرهێنان و گواستنەوەی گرێبەست، گەورەترین بەفیڕۆدانی سامانی عێراقن”، ئەمەش لە کاتێکدا گەورەترین بەهەدەردان “خراپ بەڕێوەبردن و پلاندانان و بە سیاسی کردنی ئابووری” بووە.

شارەزایان دەشڵێن، “عێراق پێش ساڵی 2003 نزیکەی 850 هەزار کارمەندی هەبووە، ژمارەیان بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە 4.5 ملیۆن کارمەند لە بەشەکاندا، کە زۆربەیان بوونەتە ناوەندی کات کوشتن و پارە بەکارهێنەر. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە خزمەتگوزارییەکانی وەک  پەروەردە و تەندروستی و بەرگری %30ی بودجەی عێراق تێ ناپەڕێت، ئەوەی تر، خراپ بەکارهێنان و  بەسەر گیرفانی گەندەڵکاراندا دابەش دەکرێت.

بە گوتەی حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئاڕتی ڕووسی، بۆ ئەو پێشهاتەی لە عێراق ڕوو دەدات گوتی، عێراق لە کۆی 180 وڵات لە پلەی 154 پێوەرەکانی گەندەڵی جیهانە.

دەشڵێت: “ئێمە بەدوای ئەوەداین بگەینە ئەو بڕە پارانەی کە دزراون، بەڵام لە ڕاستیدا دەبێت دان بەوەدا بنێین بڕە پارەکان زۆرن، و هی زیاتر لە 19 ساڵ لەمەوبەری عێراقە. پارەیەکی زۆر دزراوە چووەتە سەر حساب و بانکە زەبەلاحەکان و ئابوورییە گەورەکان و بەشێکی پارەکەش چووە بۆ تیرۆر”.

ڕاپۆرتی ساڵانەی دەستەی دەستپاکی بۆ ساڵی 2023 ئاشکرای دەکات، کۆی ئەو پارەیەی لە سەرەتای دامەزراندنیەوە وەرگیراوەتەوە زیاتر لە 391 ملیار دیناری عێراقییە، ئەمە جگە لە 500 هەزار دۆلاری ئەمەریکی، هاوکات بەهای ئەو پارانەی کە ڕێگریی لە بەفیڕۆدانیان کرابوو، زیاتر لە 82 ملیار دیناری عێراقی و پێنج ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بووە.

عێراق و ئاستی هەژاری؛

لەو چوارچێوەیەدا، ناوەندی ستراتیجیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە 9ی تەمموزدا ئاشکرای کرد، زیاتر لە 10 ملیۆن عێراقی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، ئاماژەی بەوەش کرد، بودجەی ساڵی 2024 بەتاڵە لە پشتیوانیی هاووڵاتییە هەژارەکان.

عێراق، لە قەیرانی ئابووری بەردەوام و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و کاریگەرییەکانی لەسەر نرخی کاڵا و کەرەستەی سەرەتایی بەشداربوو. ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هێڵی هەژاری؛ ئەوەش بە پێی ئامارەکانی پارێزگاکانی باشوور دەرکراون، ڕێژەی هەژارییان سەلماندووە، بە پێشەنگی پارێزگاکانی موسەننا بە ڕێژەی %52، لە دوای ئەویش پارێزگاکانی قادیسیە، میسان و زیقار بە ڕێژەی %48 ڕێژەی هەژاری لە بەغدای پایتەخت گەیشتووەتە 13%، لە پارێزگای نەینەواش گەیشتە 34.5%، لە کاتێکدا ڕێژەی هەژاری لە پارێزگاکانی ناوەڕاست گەیشتووەتە %18.

ڕۆژی (21ـی تەمموزی 2023)، ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دووپاتی کردەوە، حکوومەت ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر تاکو ئاستی هەژاری کەم بکاتەوە، کە ئیستە ئاستی هەژاری بە ڕێژەی 20 پلە لە پلەبەندی نێودەوڵەتیدا بەرز بووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر