فه‌رمانبه‌رانی پاشكۆی په‌روه‌رده‌ی دیوانیه‌ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

خۆپیشاندانی فه‌رمانبه‌رانی پاشكۆی په‌روه‌رده‌ی دیوانیه‌ كه‌ داوای ده‌ركردنی نووسراوی خه‌رجكردنی پاره‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كه‌ن، توندوتیژی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، 1ـی ئابی 2024، فه‌رمانبه‌رانی پاشكۆی په‌روه‌رده‌ی دیوانیه‌ خۆپیشاندانیان كرد و داوای ده‌ركردنی نووسراوی خه‌رجكردنی پاره‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كه‌ن و داوایان له‌ به‌پرسانی په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه‌ كرد، گوێ له‌ داواكارییه‌كه‌یان بگرن.

خۆپیشاندانه‌كه‌ توندوتیژی لێ كه‌وته‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران له‌ به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای شاره‌كه‌ ده‌نگی داواكارییه‌كانیان به‌رز كرده‌وه‌ و چه‌ندان تایه‌ی ئۆتۆمبیلیان سووتاند و ڕێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان داخست.

ڕۆژی دووشەممە، 15ـی ته‌ممووزی 2024، خەڵکی ناحیەی شافعییە لە دیوانیە وەک ناڕەزایەتیی بەرانبەر بە تێکچوونی خزمەتگوزاری، کارەبا و ئاو خۆپیشاندانیان ڕێک خست و تایەی ئۆتۆمبێلیان سووتاند.

خۆپیشاندەرانی ئەو ناحیەیە هاوکات بوو لەگەڵ خۆپیشاندانی خەڵکی ناحیەی شامیە لە دیوانیە، درێژکراوەی خۆپیشاندانی ناحیەی حەیدەریەی نەجەف و ناحیەی غامس لە نێوان دیوانیە و نەجەف بوو، کە بەهۆیەوە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە گوللـە بریندار بوون.

خەڵکی قەزاکانی دیوانیە و نەجەف حکوومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیاکانی دابەشکردنی کارەبا تۆمەتبار دەکەن بە “نادادپەروەری” لە دابەشکردن و پێدانی کارەبا.

ھەواڵی زیاتر