یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

پارێزگای دیاله‌ و جێگره‌كانیان هه‌ڵبژێردران

نجوومه‌نی پارێزگای دیاله‌ دوای هه‌شت مانگ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، پۆسته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و و پارێزگار و جێگره‌كانی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌.

شه‌وی ڕابردوو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله‌ له‌ دانیشتنێكدا پۆسته‌كانی سه‌رۆكی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و پارێزگار و جێگره‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه‌ و عه‌دنان جایه‌ری بۆ پۆستی پارێزگاری شاره‌كه‌ هه‌ڵبژارد و هه‌ر یه‌ك له‌ مسته‌فا تاڵیب و غازی فه‌یسه‌ڵیشی به‌ جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌م هه‌ڵبژارد.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ عومه‌ر كه‌روی به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و سالم ته‌میمی به‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێردران.

یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای دیاله‌ دوای هه‌شت مانگ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌ هۆتێل ڕه‌شید له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ چوو.

ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە یەکەم دانیشتنی خۆی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی لە 5ـی شوباتی ئەمساڵ کرد، بەڵام بەهۆی ناكۆكی و ململانێی سیاسییەوە دانیشتنەكە بە کراوەیی مایه‌وه‌ و لایەنە سیاسییەکان حەوت جار شکستیان هێنا لە تەواوکردنی دانیشتنەکە لە دیالە بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی.

لەدوای هەڵبژاردنی 18ـی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ڕیزبەندی هێزەکان لە دیالە بەمجۆرەی لێهات؛ دیالە تونای شیعەکان چوار کورسی، تەقەدوومی محەمەد حەلبوسی سێ کورسی، سیادەی خەمیس خەنجەر سێ کورسی، عەزمی موسەنا سامەڕائی دوو کورسی، ئیستیحقاقی قەیس غەزعەلی کورسییەک، هاوپەیمانی ئەساسی موحسین مەندەلاوی کورسییەک و یەکێتیش کورسییەک.