پرسی دروستكردنی هەرێمێكی عەرەبی سوننە جارێكی دیكە بووەتەوە بابەتی ڕۆژ و سەرۆكی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی عه‌ره‌بی دەڵێت، %99ـی سوننەکانی عێراق داوای هەرێمێکی سەربەخۆ دەکەن و سەرۆكی ھاوپەیمانی تەقەدوومیش گوتەكانی سەرۆكی لیژنەكە بە قبوڵ نەكرا و نادروست ناودەبات.
پرسی دروستكردنی هەرێمێكی عەرەبی سوننە ھاوشێوەی كەشوھەوای عێراق تادێت گەرمتر و گەرمتر دەبێت.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی عه‌ره‌بی دەڵێت، “%99ـی سوننەکانی عێراق داوای هەرێمێکی سەربەخۆ دەکەن و سەرۆكی ھاوپەیمانی تەقەدوومیش، گوتەكانی سەرۆكی لیژنەكە بە قبوڵ نەكرا و نادروست دەزانێت..
شێخ رەعد سلێمان، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی عه‌ره‌بی، ڕایگەیاند، زیاتر لە 15 ساڵە سوننەکان لە عێراق فەرامۆش کراون و بە هیچ شێوەیەک هەست بە ئارامی ناکەن، بۆیە داوای هەرێمی خۆیان دەکەن.
ئاماژە بەوەش دەكات، ناوچە سوننەنشینەکان کەوتوونەتە دەست میلیشیاکان و بوونەتە مەترسی بۆ سوننەکان.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی عه‌ره‌بی گوتیشی، %99ـی سوننە هەرێمیان دەوێت، چونكە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لە قەیراندان.
لە بەرامبەردا محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ھاوپەیمانی تەقدووم وەڵامی گوتەكانی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی عه‌ره‌بی دەداتەوە و دەڵێت، ئەم گوتانەی شێخ رەعد، قبوڵ كرا‌و نین و ناکۆکی دروست دەکات.
حەلبووسی دەشڵێت، “ئەم ھەڵوێستە بەلاڕێمان دەبات و نازانین كێ لەپشت ئەم لێدوانانەیە”. ھاوكات حەلبووسی دۆخی ناوچەكە بە مەترسیدار ناودەبات و داوا لە سوننەكان دەكات ڕێگە نەدەن ناوچە سوننەكان بكرێتە مەیدانی ململانێكان.
بە سەرۆکایەتی شێخەکانی عەشیرەتەكانی ئەنبار، هەڵمەتێكی مێدیایی بۆ پێویستی دروستكردنی هەرێمی عەرەبە سوننەكان دەستی پێكردووە و عەرەبە سوننەكان بە مافی خۆیان دەزانن، بەپێی دەستووری عێراق هەرێمێكیان هەبێت، كە پایتەختەكەی شاری ئەنبار بێت.