به‌غدا: له‌ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردندا 3 كه‌س كوژران

له‌ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ به‌غدا سێ كه‌س له‌ خێزانێك كوژران.
 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو له‌ڕوداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت سێ كه‌س كوژران كه‌ باوكێك و كوڕه‌كه‌ی و كوڕه‌زاكه‌ی بوون. 

به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، دوو برا له‌ ناوچه‌ی شه‌ماعییه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی پایته‌خت له‌ دیوی ره‌سافه‌ ته‌قه‌یان له‌ سێ كه‌س كردووه‌ كه‌ باوكێك و كوڕه‌كه‌ی و كوڕه‌زاكه‌ی بوون. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، دوای ڕووداوه‌كه‌ هێزێكی ئه‌منی گه‌یشتنه‌ ناوچه‌كه‌ و گه‌مارۆیاندا، هه‌روه‌ها ده‌ستیان كرد به‌ گه‌ڕان به‌ شوێن  تاوانباران به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ دیاریكردنی بارودۆخی ڕووداوه‌كه‌. 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، تاوه‌كو ئێستا ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ته‌قه‌یان كردوه‌ ده‌ستگیرنه‌كراون و هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و رووداوه‌ش نه‌زانراوه‌.