ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كات و داوا ده‌كات بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به گۆڕینی ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكی شاره‌وانی، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه ئیدارییه‌كانی شارۆچكه و شاره‌دێكان ڕابگرێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 3ـی ته‌ممووزی 2024، ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگیی له نێوان پارێزگاكان له ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كردووه و تێیدا داوا ده‌كات بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به گۆڕینی ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكی شاره‌وانی، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه ئیدارییه‌كانی شارۆچكه و شاره‌دێكان كه ڕۆژی سێشه‌ممه 2ـی ته‌ممووزی 2024 ده‌رچووه، ڕابگرێت.
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگیی له نێوان پارێزگاكان به پێویستی زانیوه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه چاوه‌ڕێی بۆچوونی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت بكرێت كه گرنگییه‌كی ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه بۆ ڕێكخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، لە هەموو حاڵەتەکاندا دروست نییە مامەڵە لەگەڵ کەسێکدا بکرێت کە لە بنەڕەتدا بۆ بەڕێوەبردنی یەکەی کارگێڕی دانراوه، یان بە پشتبەستن بە یاسا ئەرکی بەڕێوەبردنی کاروباری یەکەی کارگێڕی پێ سپێردراوە، به‌و پێیه‌ی دۆخی یاسایی هەریەکەیان جیاوازە لە ئەوی دیکە، بۆیه ئەو ڕێکار و کۆنتێکستانەی کە پەیڕەو دەکرێن لە له‌كارلادانی یاخود لێبووردنی له پله‌كه‌ی یانیش له دانانی جێگره‌وه‌یه‌ك جیاوازن.