دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئایار نزیکەی 105 ملیۆن بەرمیل بووە

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، کۆی هەناردە کردەنی نەوتی خاو بۆ مانگی ئایار نزیکەی 105 ملیۆن بەرمیل بووە.

پێنجشەممە، 27ـی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی نەوت کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی ئایار ڕاگەیاند، بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق، سۆمۆ.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراقڕایەگەیاند، بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو 104 ملیۆن و 130 هەزار و 292 بەرمیل بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی ئایار لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 104 ملیۆن و 130 هەزار و 292 بەرمیل بووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی نیسان 102 ملیۆن و 386 هەزار و  818 بەرمیل بووە و لە ڕێگەی  سۆمۆوە هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوەی کردووە