بەندەرێک هۆکاری هەناسەی ئابووری عێراقه

شەوناز فاتح

بەندەری فاو بە یەکێک له ١٠ بەندەرە گەورەکانی جیهان دادەنرێت. کە دەکەوێتە نیمچه دورگەی فاو له باشووری پاریزگای بەسڕە. لە ساڵی 2010 بەردی بناغەی دانراوه وا بڕیاره لە 2024 کارەکانی کوتایی بێت.

توانایی گواستنەوەی ساڵانەی بەندەرەکە ٩٩ ملیۆن تۆن کەرەستەیە. داهاتی مانگانەی ٤٥٠ ملیۆن دۆلاره، داهاتی ساڵانەی ٥ ملیار دۆلارە.
بڕی تێچوونی پروژەکه ٤ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن یۆرویه.
ناوچەکانی کەنداو له ڕێگای خاکی عێراقەوە به باکووری ئەوروپا دەبەستێتەوە.
بە تەواوکردنی هێڵی گواستنەوەی بازرگان دەگۆڕێت لەبەر ئەم هۆکارەیه وڵاتانی (کوەیت، ئیمارات، ئێران، میسر) دژی تەواوکردنی پڕۆژەکەن چوونکه مەترسی لەسەر ئابووری و بەرژەوەندیەکانیان دروست دەبێت له ناوچەکەدا.
درێژیی شەپۆلشکێنەکانی بەندەری فاو زیاتر لە 1٦کیلۆمەترە و درێژترینی سەر ئاستی جیهانە، ھەربۆیە ناوی چووەتە کتێبی گینسەوە.

ھەواڵی زیاتر