گوتەبێژی جوڵانەوەی ئینجاز، ڕایگەیاند، سەدر داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و سەرجەم هێزە بیانییەکان لەو وڵاتە دەکات.
ئەسیر شەرع، گوتەبێژی جوڵانەوەی ئینجاز، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24ـدا گوتی: موقتەدا سەدر هەموو هێزە دەرەکییەکان بە داگیرکا‌ر پێناسەی دەکات و داوا دەکات هەموویان عێراق جێبهێلێن.
گوتەبێژی جوڵانەوەی ئینجاز، ئاماژەی بەوە دا، بۆمبارانکردنی کەمپەکانی ڕەفەح بێگومان بووەتە هۆی جوڵاندنی هەست و سۆزی موقتەدا سەدر، بۆیە داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و سەرجەم هێزە بیانییەکان لەو وڵاتە دەکات.
هاوکات باسی لەوەش کرد، سەدر داوای خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکات تا فشار لە هێزە بیانییەکان بکات بۆ ئەوەی عێراق جێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (29ـی ئایاری 2024) موقته‌دا سه‌در، ڕێبەری رەوتی سەدر ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی “زایۆنیزم” له ڕه‌فه‌ح به‌رانبه‌ر به هاووڵاتییانی بێ‌تاوان ده‌یكات، تاوانێكه گه‌وره‌ی دژ به مرۆڤایه‌تییه و پێشێلكردنی ئاشكرای بڕیاره‌كانی دادگه‌ی دادیی نێوده‌وڵه‌تییه.
ڕێبەری رەوتی سەدر هه‌روه‌ها جارێكی دیكه هێرشی كرده‌وه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سیاسه‌ت و دیموكراسی و به‌ڵێنه‌كانی بانێكه و دوو هه‌وایه و كه باس له دیموكراسی ده‌كات، له ژێره‌وه سته‌م ده‌كات و خوێن ده‌ڕێژێت.
ڕۆژی (سێشه‌ممه 28ـی ئایاری 2024) موقته‌دار سه‌در، ڕێبەری رەوتی سەدر، له په‌یامێكدا داوای كرد باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دابخرێت و كارمه‌ندانی ده‌ربكرێن. گوتیشی، داوای داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا دژ به چاوپۆشیی ئه‌و وڵاته‌یه له به‌رانبه‌ر تاوانه‌كانی ئیسرائیل دژ به هاووڵاتییانی غه‌ززه و ڕه‌فه‌ح