وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌دا 20ـی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌رووی ته‌مه‌نی 18 ساڵین، جگه‌ره‌كێشن. ده‌شڵێت: “تێچووی رۆژانه‌ی جگه‌ره‌كێشان له عێراق شه‌ش ملیار دیناره”.
وه‌سیم گه‌یلان یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جگه‌ره كێشان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌دا 20ـی ئه‌و عێراقییانه‌ی له سه‌رووی ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه‌ن، جگه‌ره كێشن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 40 تاكو 50ـی عێراقییه‌كان به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی جگه‌ره‌كێش و دوكه‌ڵی جگه‌ره‌وه زیانی زۆریان به‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پیاوان زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری جگه‌ره كێشانن له عێراق.
گوتیشی: “تێچووی رۆژانه‌ی جگه‌ره‌كێشان له عێراق شه‌ش ملیار دیناره و پێشبینی ده‌كرێت له هه‌ر 10 خوله‌كێك كه‌سێك له عێراق به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی جگه‌ره كێشانه‌وه ده‌مرێت”.