رێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق بۆ داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان كه نزیكه‌ی 157 هه‌زار كه‌س له 23 كه‌مپدا نیشته‌جێن، هه‌ڕه‌شه له سه‌لامه‌تی ئاواره‌كانی شنگال ده‌كات.
رێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ئاماژه‌ی به‌وەش كردووه، “به‌ربه‌ستی گه‌وره له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی شنگالییه‌كان ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت وه‌ك پێویست قه‌ره‌بووی نه‌كردوونه‌ته‌وه، دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ش پشتگوێخراوه و دۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌ش سه‌قامگیر نییه، ده‌یان گروپ و میلیشیای چه‌كدار له‌ناو شاره‌كه‌و ده‌وروبه‌ری بڵاوبوونه‌ته‌وه، بۆیه نائارامی وایكردووه، به‌شی زۆری ئاواره‌كانی شنگال ژیانی ناو كه‌مپه‌كانیان له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان پێ باشتر بێت”.
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق بۆ داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كان، ساره سه‌نبه‌ر، توێژه‌ری عێراقی له رێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ئەوەی خستووەتە ڕوو، زۆربه‌ی شنگالییه‌كان له ساڵی 2014ـه‌وه له‌ناو كه‌مپه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، مافی خۆیانه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌رزانه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان، به‌ڵام ده‌بێت گه‌ڕانه‌وه‌یان خۆویستانه و پارێزراوبن، له‌گه‌ڵ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و سه‌لامه‌تی له ناوچه‌كانیان، بۆیه ترس هه‌یه حكوومه‌ت به‌م بڕیاره‌ی دۆخێكی خراپتریان بۆ بخوڵقێنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی 10 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئاوارەبوونی دانیشتووانی شنگال و ناوچەکانی سوننەنشینەکان بۆ هەرێمی کوردستان، دانیشتووانی ئەو ناوچانە لەبەر مەترسییەکانی داعش ئاوارەبوون؛ بەڵام ئێستا بە هۆکاری جیا جیا ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان. حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام جەختی لەوە کردووەتەوە ئامادەن هاوکاریی حکوومەتی فیدڕاڵ بکەن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بەو مەرجەی زامنی سەقامگیری ناوچەکانیان و مافەکانیان بکرێت.
دوای تێپەڕینی چوار ساڵ بەسەریدا تاوەکو ئێستا حکوومەتی عێراق پابەند نەبووە بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال کە بەجێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دەکرێت دۆخی شنگال ئاسایی ببێتەوە و شنگال و گوند‌و ناوچەکانی دەوروبەری ئاوەدان بکرێتەوە.
هەروەها بەشێکی زۆر لە ئاوارەکان بەهۆی بیرورای سیاسییەوە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە رێگری لەگەڕانەوەیان دەکرێت بۆ ناوچەکانی شنگال و ناوچەکانی دیکەی دەشتی نەینەوا. ئەو گوژمەیەی کە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکان تەرخان دەکرێت بۆ زەمینەسازیکردن لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەلایەن گرووپە دەسەڵاتدارەکانەوە بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکاردەهێندرێت.