وەزارەتی ژینگەی عێراق دەڵێت، سەدا 60ـی هۆی پیسبوونی ژینگه‌ی بەغدا دەردانی گازی ئۆتۆمبێلەکانە. هاوكات حكوومه‌تی عێراق له نوێترین بڕیاریدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغیی شه‌قامه‌كانی پایته‌خت، كاته‌كانی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان ده‌گۆڕێت.
ژینگه‌ی به‌غدا، به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل و ده‌ردانی گازه ژههراوییهكانهوه، به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار پیس بووه كه سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین جۆری نه‌خۆشییە.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی ژینگه‌ی عێراق، گازی ئۆتۆمبێلەکان زیاتر لە 60%ی دەردانی گازی ژەهراوی لە بەغدا پێك دێنێت و مه‌ترسییه‌كانیشی له زیاد بوونه، به تایبه‌تی دەردانی ئۆکسیدی کاربۆن و نایترۆجین و گۆگردهوه هۆی نەخۆشیی جۆراوجۆری هەناسەدانن. کاریگەرییەكان بەهۆی زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێله‌وه‌یه، زیاتر لە 3 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بەغدا هەیە، ئه‌م ژماره‌یه‌ش لەگەڵ توانای رێگاوبانەکانیدا یه‌ك ناگرێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه لیوا تارق ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی گشتیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدا 30 ساڵه شه‌قام و پرده‌كانی فراوان نەکراون، هه‌روه‌ها به ههڕهمهكیش ئۆتۆمبێل هاورده‌ی عێراق ده‌كرێت و ته‌نها له به‌غدا نزیكه‌ی 3.7 ملیۆن ئۆتۆمبێل هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌كۆی 20 هه‌زار پۆلیسی هاتووچۆ، نزیكه‌ی 5400یان ڕۆژانه ئه‌ركی كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی شه‌قامه‌كانی پایته‌ختیان له ئه‌ستۆدایه.
هاوكات حوسێن جاسم كازم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێگا و پرده‌كان له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و نیشته‌جێكردن ده‌ڵێت، هۆکانی قەرەباڵغی زۆرن، له‌وانه زیادبوونی زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان و نەبوونی گواستنەوەی گشتییه، بەو پێیەی هاووڵاتیان 100% پشت بە گواستنەوەی تایبەت دەبەستن.
حکوومەتی عێراق بۆ چارەکردنی قەیرانی هاتووچۆ لە وڵات و بەتایبەت بەغدا، ڕێوشوێنی نوێی گرتووه‌ته‌به‌ر، له‌وانه دەوامی فەرمیی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت و زانکۆ و قوتابخانەکانی به‌سه‌ر چوار كاتی جیاوازدا دابه‌ش كردووه و وه‌ك تاقیكاری ماوه‌ی سێ مانگ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ پابه‌ندكردنی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان به به‌كارهێنانی پاس بۆ گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هاوكات دروستكردنی به‌رزه‌پرد بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌نزیك كۆلێژ و نه‌خۆشخانه‌كان.
هه‌روه‌ها له بڕیاره‌كاندا هاتووه، هه‌ڵگرتن و لابردنی سه‌رپێچییه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌تایبه‌تی له شۆریجه و به‌غداد ئەلجهدیده و بازاڕه‌كاندا. زیادكردنی باجی گومرگی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی هاورده و كردنه‌وه‌ی ڕێگا داخراوه‌كان له به‌شێك له ناوچه‌كانی به‌غدا، بەرزکردنەوەی نرخی بەنزینی محه‌سه‌ن بۆ (850) دینار بۆ هەر لیترێک، وە بەنزینی سۆپه‌ر بۆ (1,250 دینار) بۆ هەر لیترێک.