چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پێکهاتەی تورکمان داوای پۆستی حکوومی لە سوودانی دەکات

کوتلەی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق داوا لە محەممەد شییاع، سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات وەزارەتەکان پابەندی هاوسەنگیی دابەشکردنی پۆستە حکوومییەکان بکات و پلە و پۆست بە پێکهاتەی تورکمان بدەن.

کوتلەی تورکمانی لەو پەیامەی ئەمڕۆ چوارشەممە (27ی ئاداری 2024) ئاراستە سوودانیی کردووە، ئاماژەیداوە، پێویستە ڕەچاوی هاوسەنگیی دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان بکرێت و تەواوی مافەکان بە پێکهاتەی تورکمان بدرێت و گرنگە ڕێز لە ڕێککەوتنە سیاسییەکان بگیرێت، کە لە سەر بنەمای رێزگرتنی مافی پێکهاتەکان دامەزراوە، بەو پێیەی تورکمان خۆی بە سێیەم پێکهاتەی سەرەکی عێراق دەزانێت.

هەروەها ئاماژەیداوە پێویستە لەلایەن سەرۆکایەتییەکانی دیکەش ڕەچاوی ئەم مافە بکرێت، بەوپێیە جەمسەری پرۆسەی سیاسیین و کاریگەرییان هەیە.