تاوەکو ئێستا لایەنە سوننەکان لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان رێککنەوتوون

لە هەوڵێکدا بۆ کۆکردنەوەی لایەنە سوننەکان بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر یەک کاندید بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرکردەکانی پارتە سوننەکان کۆبووەوە، بەڵام نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک.

لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد حەلبوسی، بەرپرسی پارتی “تەقەدوم”، خەمیس خەنجەر، بەرپرسی پارتی “سیادە”، موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانی “حەزم” و سابت عەباسی، سەرۆکی هاوپەیمانی “عەزم”.

سەرچاوەکان رایانگەیاند، دوای کۆبوونەوەکە دووبەرەکی روون لە نێوان سەرکردە سوننەکاندا سەریهەڵدا، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە دایە، لە بەرژەوەندی کاندیدی داهاتووی سوننەکان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان، هەروەها دوای سوننەکان، سەرکردەکانی تر رەتیانکردەوە وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی سوودانی بدەنەوە بۆ ڕاگەیاندنی یەک کاندید کە نوێنەرایەتی هەموو سوننەکان بکات.

لەو چوارچێوەیەدا هەرسێ پارتی سوننە “هاوپەیمانی سیادە، عەزم و حەسمی نیشتمانی” بڕیاریاندا پەرلەمانتار سالم مەتەر عیساوی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو کاندید بکەن، کە پارتی تەقەدوم دژایەتی دەکات.

سەرکردەکانی ئەو سێ هێزە سوننەیە یاداشتێکیان بۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ناردووە، کە واژۆی خەمیس خەنجەر و موسەنا سامەڕائی و سابت عەباسی، لەسەر ناوی کاندیدکراو سالم عیساوی ییە.

واژۆکارانی یاداشتەکە داوای خێراکردنی دیاریکردنی دانیشتنی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان کرد، و رایانگەیاند، “پشتیوانی ئێوە بۆ کاندیدەکەمان پابەندبوونە دەستوورییەکانی بەرامبەر بە پرۆسەی سیاسی و خزمەتکردنی عێراق و یەکگرتوویی و سەروەرییەکەی دەکات”.

سیاسەتمەدارێکی دیاری سوننە بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی راگەیاند، “رێککەوتن هەیە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە زووترین کاتدا، پێش ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی بدات سەبارەت بەو دانیشتنەی کە هەڵبژاردنی تێدا ئەنجامدراوە، بەتایبەتی بەو پێیەی پێشبڕکێکە تەنها بۆ سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی سنووردار دەبێت”.

ئەو سیاسەتمەدارە دەشڵێت: بۆ ئەوەی ئەمە روونەدات، حەلبوسی هەوڵیدا عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و هادی عامری سەرۆکی “هاوپەیمانی نەبنی”رابکێشێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سوودانی میوانداری کۆبوونەوەی نێوان سەرکردە سوننەکانی کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی کە تا ئێستاش چارەسەرنەکراوە، و رەنگە لەماوەی دوو رۆژدا کۆبوونەوەی دیکە بەدوای خۆیدا بهێنێت”.

عومەر ناسر، سیاسەتمەداری سەربەخۆ بە هەمان رۆژنامەی راگەیاند، “دوای دەستپێشخەری یەکەمی سوودانییەکان کە پەیوەندی بە شکاندنی ئابڵوقەی سیاسی کەرکووکەوە هەبوو، سەرکردایەتی هاوپەیمانی بۆ بەڕێوەبردنی وەک چارەسەرێکی کاتی بۆ قەیرانی پارێزگاری کەرکووک دانا، هیوادارە بەهەمان رێگا سەرکەوتوو لە چارەسەرکردنی قەیرانی پەرلەمان”.