هه‌ولێر
وەزیری تەندروستیی عێراق، ساڵح ئەلحەسناوی، ستراتیژیی نیشتمانی بۆ خۆپاراستن لە خۆكۆژی ڕاگەیاند، هاوکات ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری تەندروستی، گرنگیدان و بایه‌خی حکوومەتی بە بواری پزیشکیی دەروونی بۆ ئەوانەی بەدەست نەخۆشییە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن، پشتڕاستکردەوە.
عێراق یه‌كێكه له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌ی هاووڵاتیانی به‌ده‌ستی نه‌خۆشیی ده‌روونی و خۆكوشتنه‌وه گیرۆده‌بوون. ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ستراتیژه‌ش له‌م چوارچێوه‌یه دێت. به‌هۆی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و گه‌نده‌ڵی و تێكچوونی هاوسه‌نگیی كۆمه‌ڵایه‌تی، بێكاری و هه‌ژاری، ده‌یان ده‌رد و دیارده‌ی قێزه‌ون له عێراق سه‌ریان هه‌ڵداوه. نه‌خۆشیی ده‌روونی هه‌موو چینه‌كانی گرتووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی گه‌نج له عێراق به ته‌واوی تێكشاوه و له ڕووی ده‌روونییه‌وه داڕووخاوه. نا یه‌كسانی و نادادی ده‌سته‌ڵات و نه‌مانی متمانه خه‌ڵكی عێراقی هه‌راسان و بێزار كردووه.
ئەلحەسناوی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع)ی ڕاگەیاندووه: ئێمە ستراتیژی نیشتمانیمان بۆ خۆپاراستن لە خۆکوشتن ڕاگه‌یاندووه، بەوپێودانگه‌ی عێراق دووەم وڵاتە لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی، کە بە دەستپێشخەریی نووسینگەی سەرۆکوەزیران و وەزارەتی تەندروستی ئەو ستراتیژە ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەیش دەکات، کە ستراتیژەکە ڕۆڵ بە هەموو وەزارەت و بنكه و ڕێکخراوە ناحکوومی و میدیا و دەزگا ئایینی و کەسایەتییە کۆمەڵایەتیی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ده‌دات، كه پێویسته له‌م باره‌وه هەوڵەکانیان یەکبخەن و كاری جیدی بكه‌ن.
ئاماژە بەوەش ده‌کات كه “لەم دواییانه ڕێژەی خۆکوشتن لە عێراق كه‌می كردووه، بەڵام هێشتا زۆر لە خوار ئاماری گشتی جیهانییەوه‌یه، هیوای خواست كه ستراتیژییەکە جێبەجێبکرێت و ئەو گەنجانەی بەرکەوتەی فشارە دەروونییەکانن، كه ڕه‌نگه تووشی ڕووداوی ناخۆش بن، به‌سه‌ریانه‌وه جێبه‌جێ بكرێت.”
ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی عێراق بۆ کاروباری تەندروستی، ئاماژە بەوە دەکات کە ” هەژاری و بێ‌کاری هۆکاری کاریگەری ئەو حاڵەتەن، كه دەبنە هۆی خۆكوژی.”
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان، مەجید شەنکاڵی ڕاگەیاند: “ئەم ستراتیژە دەرگایەکی ڕوونە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دەروونی بۆ هاووڵاتیی عێراقی”، ڕوونیشی کردەوە کە “نەخۆشی دەروونی هاوشێوەی نەخۆشییەکانی دیکەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دەقە ئاینییەکان خۆکوشتن قەدەغە دەکەن، بەڵام حاڵه‌تی خۆكوشتن له عێراق به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه، ئەمەش کەموکوڕییەکی گەورەیە لە ڕێگری‌کردن لەو حاڵەتانە”.