کۆڕبەندی یەکگرتنی ئابووری ئوردن و عێراق لە بەغدا

کۆڕبەندی یەکگرتنی ئابووری ئوردن و عێراق ڕاگەیاند لە بەغدا بەڕێوە چوو. ئەم کۆڕبەندە بە دەرفەتێک دادەنرێت بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان ئوردن و عێراق، لەڕێگەی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و دروستکردنی هاوبەشی ستراتیژی کە هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرز دەکاتەوە.
سپۆنسەری بانکی ئوردن بۆ کۆڕبەندی یەکگرتنی ئابووری ئوردن و عێراق دوای دەستبەکاربوونی لقی یەکەمی بانکی ئوردن دێت لە عێراق، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی پتەوی بانکی ئوردن بۆ فراوانکردنی کاروبارەکانی لە ناوچەی عەرەبی، و دروستکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان بە ئامانجی زۆرترین سوود وەرگرتن لە تواناکانی بەردەست لە نێوان هەردوو وڵاتدا، ئەمە جگە لە بەدەستهێنانی باشترین ئاستی یەکگرتن و هاوبەشی لە هەموو بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانیدا.
مەراسیمی دەستپێکردنی کۆڕبەندی یەکگرتنی ئابووری ئوردن و عێراق بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک وەزیر و نوێنەرانی حکومەتی عێراق، لەگەڵ نوێنەرانی لایەنی ئوردنی، و کۆمەڵێک دیپلۆماتکار و سەرۆک و بەڕێوەبەری دامەزراوە فەرمی و حکومییەکان لە ئوردن و عێراق و کۆمەڵێک بازرگان لە کەرتە جیاوازەکان بەڕێوەچوو.
چالاکییەکانی کۆڕبەندەکە چەندین دانیشتن و گفتوگۆی جۆراوجۆری لەخۆگرتبوو کە تیشکیان خستە سەر کەرتە ئابورییە جیاوازەکان و دەرفەتەکانی بەردەست کۆمپانیا و وەبەرهێنەران لە ئوردن و عێراق. و گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان، و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری، داهێنان و تەکنەلۆژیا، پەروەردە و ڕاهێنانی پیشەیی، و بابەتی دارایی و بانکی.
شایەنی باسە چالاکییەکانی کۆڕبەندی یەکگرتنی ئابووری ئوردن و عێراق لە گوندی گەشتیاری دیجلە لە 29ی 1 تا 30ی هەمان مانگ بەڕێوەچوو، وکۆڕبەندەکە بەشداری شاندی فەرمی و کۆمپانیا تایبەتەکانی ئوردن و عێراقی لە خۆگرتبوو، بەم پێیە ئەم کۆڕبەندە ناوازەیە هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکاری ئابووری و گەیشتن بە یەکگرتنی ناوچەیی لە نێوان ئەم دوو وڵاتە.
بانکی ئوردن دامەزراوەیەکی بانکی دارایی نیشتمانییە و میراتێکی دوور و درێژی هەیە. یەکێکە لە یەکەمین بانکەکان کە لە ساڵی 1960 لە ئوردن دامەزراوە، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، بانکی ئوردن ڕێبازی گەشەپێدان و باشترکردنی بەردەوامی گرتۆتەبەر بۆ سەرجەم چالاکییە دارایی و بانکی و بوارەکانی کارکردن هاوتەریب لەگەڵ پێشهاتە خێراکانی پیشەسازی بانکی لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بەدی دەکات. و بەشداری کردووە لە پشتیوانی کردنی بزووتنەوەی وەبەرهێنان و گەشەسەندنی ئابووری لە ئوردن و ئەو وڵاتانەی کە تیایاندا کار دەکات بە دابینکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییە بانکییە گشتگیرەکان کە پێداویستییەکانی کڕیاران لە پۆل و جۆرە جیاوازەکان، لە تاکەکانەوە تا کۆمپانیا و دامەزراوەکان دابین دەکەن. هەروەها بەشدارییەکی کاریگەرانەی لە پڕۆژەکانی گەشەپێدانی نیشتمانی و ئەوانی دیکە لە کەرتی تایبەتەوە کردووە.
ئەمڕۆ بانکی ئوردن بووەتە یەکێک لە گەورەترین بانکەکان کە لە بازاڕی ئوردندا کاردەکات و سەرمایەکەی 282 ملیۆن دۆلارە. ئەمڕۆ گروپی بانکی ئوردن بریتییە لە بانکی ئوردن – ئوردن، جگە لە لقەکانی کە لە فەڵەستین کاردەکەن، لقی بەحرەین بە جوملە، لقی بانکی ئوردن – عێراق، بانکی ئوردن – سوریا، کۆمپانیای وەبەرهێنانی دارایی تەفەوق و کۆمپانیای ئوردن بۆ بەکرێدانی دارایی. هەروەها لە ئێستادا بانکەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی لقی یەکەمی خۆیەتی لە شاری ڕیازی پایتەختی سعودیە، دوای ئەوەی بەم دواییە مۆڵەتی بەدەستهێنانی کاروباری بانکی لە سعودیە بەدەستهێنا.