سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنجامی تەقەكردن لە چێشتخانەیەك لە باكووری بەغدا، هاووڵاتییەكی مەدەنی كوژراوە و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەیان لە چێشتخانەیەك لە ناوچەی شەعب لە باكووری بەغدا كردووە و بەهۆیەوە كەسێك كوژراوە و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.
گوتیشی: دوای تەقەكردنەكەش چەكدارەكان بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.