سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی کەشوهەوا و تەمومژ و ئاستی کەمبوونەوەی بینین لە ئاسمانی عێراقدا، هاتووچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت هەر کە مەودای بینین باشتر بوو و تەمەکە نەما، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئاساییی دەبێتەوە و دەست پێدەکاتەوە.

سادق عەتیە، شارەزای کەشناسی، ئێوارەی دوێنێ هۆشداریدابوو پیشبینی دروستبوونی تەمومژی کردبوو، گوتی: لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا ئاستی بینی کەم دەبێتەوە لە ناوچەکانی عێراق، وەکو دیالە، بەغدا، سەڵاحەدین، کوت، هەولێر، باکوور و رۆژهەڵاتی بەسرە، کەرکووک ، و باکووری زیقار، رۆژهەڵاتی میسان.