پەیامی حەلبووسی دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی

محەممەد حەلبووسی، دوای دوورخرانەوەی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دادگای باڵای فیدراڵی رەچاوی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکانی نەکردووە.

گوتیشی: “بەپێی ماددەی 49 لە دەستوور و بەپێی یاسای هەڵبژاردن بڕیارەکەی دادگا یاسایی نییە، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی هەموو لایەنێک پابەندی دەستوور بن”.

حەلبووسی راشیگەیاند: “بەگوێرەی دەستوور و یاسایی هەڵبژاردن، تەنها سەرۆکی پەرلەمان بۆی هەیە کۆتایی بە ئەندامێتی پەرلەمانتار بهێنێت، هەروەها تەنها دادگای دادوەری بۆی هەیە لەسەر تاوانە جیاوازەکان بڕیار لە سەر پەرلەمانتار دەربکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو: “تەنها بەپێی ماددەی 52ی دەستوور، دادگای باڵای فیدراڵی بۆی هەیە بەدواداچوون بکات، ئەویش لە سەر راست و دروستی ئەندامێتی پەرلەمانتار”.

محەممەد حەلبووسی، گوتی: “بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی لەیس دلێمیش هەڵەیە، چونکە لە دەسەڵاتی ئەوان نییە”.

دەشڵێت: “ئەگەر یاسا سەروەر نەبێت کۆمەڵگە بەرەو هەڵدێری دەچێت”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، حەلبووسی گوتی: “سکاڵاکەی پەرلەمانتار باسم خەشان لەبارەی پاڵپشتی کردنی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کە “لەژێرەوە سەر بە ئیسرائیلن”هەمووی ناڕاستە و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، دادگای فیدراڵی بە مەبەست سکاڵاکەی باسم خەشان و لەیس دلێمی تێکەڵ کردووە”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، حەلبووسی گوتی: “سکاڵاکەی پەرلەمانتار باسم خەشان لەبارەی پاڵپشتی کردنی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کە “لەژێرەوە سەر بە ئیسرائیلن”هەمووی ناڕاستە و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، دادگای فیدراڵی بە مەبەست سکاڵاکەی باسم خەشان و لەیس دلێمی تێکەڵ کردووە، دادگای فیدراڵی تەنها بۆی هەبوو بڕیار بدات، کە دەسلەکارکێشانەوەی لەیس دلێمی راستە یان نا؟”