تێکدانی مەزارێک وەقفی سوننی توڕە دەکات

لە سۆشیال میدیا دیمەنی تێکدانی مەزاری هاوەڵی پەیامبەر(دروودی خوای لەسەربێت) ئەنەسی کوڕی مالیک، بڵاوکراوەتەوە و شێوێندراوە، ئەمەش وەقفی سوننی توڕە کردووە.

دیوانی وەقفی سوننی، لە راگەیەندراوێکدا، جەخت لەسەر سەقامگیری و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە دەکاتەوە، کە هەموو بەسرا و عێراقییەکان کۆدەکاتەوە.

هەر لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە سازش نەکرێ لەسەر ئاسایشی کۆمەڵگا لە رێگەی کردەوەی نایاسایی و بێ رەوشتی و نابەرپرسانە و ناڕەوا، هەروەها  داوا لە پارێزگاری بەسرە و لایەنی تایبەتمەند و چالاکییە ئاینی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دەکەین، رووبەڕووی ئەو هێرش و ئیستفزازییانە ببنەوە و دەستبەجێ کۆتاییان پێبهێنن و تاوانباران بخەنە بەردەم دادگا بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن لەسەر ئەو کارانەی کە سنووری سەرپێچیکردنیان تێپەڕاندووە.

دەشڵێت: تێکدانی پرەنسیپ و پیرۆزییە ئایینییەکانی موسڵمانانە بەگشتی و سوننە بەتایبەتی، بەپێچەوانەی ئەوەوە، وەقفی سوننە ناچار دەبێت پەنا بۆ دەسەڵاتی دادوەری ناوەندی بەغدا ببات بۆ ئەوەی ئەو پێشێلکاریانە بوەستێنێت و حکومەتی خۆجێی بەرپرسیار بکات لە بێتواناییەکەی.

مەزارگەکە لە ناوچەی شوعەیبە لە باکووری شاری زوبەیر لە رۆژئاوای بەسرەیە، هەروەها شوێنێکە لە شوێنەوارەکانی عێراق.