بانکی ناوەندی: رێژەی هەڵاوسان لە عێراق لە ئاستێکی باشدایە

بانگی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، رێژەی هەڵاوسان لە عێراق بە بەراورد بە ساڵی رابڕدوو، لە ئاستێکی باشدایە بەراورد بە وڵاتانی ناوچەکە سەدا 4.4 دابەزیووە بۆ 3.7%.

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند، رێژەی هەڵاوسانی عێراق لە ئاستێکی باشدایە  لە 4.4% دابەزیوە بۆ 3.7٪ بە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە.

بانکی ناوەندی ئاشکرای کرد، هەڵاوسان لە ئێران 46%یە تورکیا 57% ئیمارات 3.4% سعودییە 2.4%یە، بەمەش عێراق بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، لە ئاستێکی باشدایە.

بەگوێرەی داتاکانی بانکی ناوەندیی، له‌ مانگی ئابی 2023 رێژه‌ی هه‌ڵاوسان لە عێراق، به‌ رێژه‌ی سه‌دا 3.7 كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر