سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

دادگە بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی وەزیری پێشووی نەوتی عێراقی دا

دەسەڵاتی دادوەری بڕیاری دا، دەستبەسەر پارە و سامانی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری پێشووی نەوتی عێراقدا بگیرێت.

پێشووتر لێژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە  68 کەیسی گەندەڵیی لەسەر وەزیری پێشووی نەوت هەن و دۆسیەی گەندەڵیی گەورەن، هەروەها بەشێکیان دارایی و بەشێکیان کارگێڕین.

ئەوەشی خستبووەڕوو کە وەزیری پێشووی نەوت لەو کاتەوەی بووەتە وەزیر پاسپۆڕتی ژمارەیەک وڵاتی بەدەست هێناوە، ئەوەش لەبری کارئاسانیکردن بۆ کاری کۆمپانیاکانیان لێرە.