وەزارەتی دارایی عێراق دەنگۆیەک لەبارەی فرۆشتنی دۆلار رەتدەکاتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق دەنگۆیەک لەبارەی فرۆشتنی دۆلار رەتدەکاتەوە و دەڵێت: هیچ هاووڵاتییەکی دانیشتووی بەغدا ناتوانێت لە ماوەی یەک مانگدا هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی عێراق بکڕێت.

نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق لە روونکردنەوەیەک دا رایگەیاند، “تاوەکو ئاماەدەکردنی ئەو بەیاننامەیە هیچ رێنماییەکیان پێنەگەیشتووە سەبارەت بە فرۆشتنی هەزار دۆلار بە هەر هاووڵاتییەکی دانیشتووی بەغدا کە بیەوێت لە ماوەی مانگێکدا بیکڕێت”.

ئەم روونکردنەوەیەی وەزارەتی دارایی عێراق لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ بەناوی هەمان وەزارەت راگەیاندرا کە “بەپێی رێنماییەکانی، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە پاڵپشتی تەیف سامی، وەزیری دارایی، وەزارەتی دارایی بڕیاری دا، هاووڵاتییانی دانیشتووی بەغدا دەتوانن هەر مانگێک هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بکڕن و دواتر پرۆسەکە فراونتر دەکرێ بۆ پارێزگاکانی دیکەش”.

لە مانگی تەممووزی 2023، بەهۆی سزادانی ژمارەیەک بانکی عێراقی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاوە، جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ، لە واشنتن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ئەوان سزای ئەو 14 بانکە عێراقییەیان نەداوە، بەڵکو لە 19ـی تەمموزی 2023ـەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا 14 بانکی لە دەستگەیشتن پەنجەرەی بازرگانیکردن بە دراوی بیانی بانکی ناوەندیی عێراق دوورخستنەوە کە بە مەزاتی دۆلار ناسراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، واشنتن و بەغدا هاوڕان لەسەر ئەوەی کە دەبێت گەندەڵی لە کەرتی بانکی عێراق کۆتایی پێبێتو بۆ ئەو مەبەستەش چەندین ساڵە، ئەمەریکا لە نزیکەوە لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق کاری کردووە بۆ بەرەوپێشبردنی شەفافییەت لە رووی دارایی، رێگریکردن لە تاوان و کارەکتەرە گەندەڵەکان لە دەستگەیشتنیان بە سیستمی بانکیی نێودەوڵەتی و پابەندکردنی بانکەکانی عێراق بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.

لە مانگی تەممووزی 2023، جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، دەگوترا وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر ژمارەیەک بانکی عێراقی دا سەپاندووە.

لەوبارەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە واشنتن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ئەوان سزای ئەو 14 بانکە عێراقییەیان نەداوە، بەڵکو لە 19ـی تەممووزی 2023ـەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا 14 بانکی لە دەستگەیشتن پەنجەرەی بازرگانیکردن بە دراوی بیانی بانکی ناوەندیی عێراق دوورخستنەوە کە بە مەزاتی دۆلار ناسراوە.