لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوو وادەیان بۆ میوانداری کردنی باڵیۆزی تورکیا دیاری کردووە لەسەر دۆسیەی ئاو و کەرتی کشتوکاڵ.
فالح خەزعەلی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمان میوانداری باڵیۆزی تورکیا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەندین بابەت و هەماهەنگی لەنێوان هەردوولادا”.
خەزعەلی گوتیشی “بانگهێشتکردنی باڵیۆزی تورکیا بۆ پەرلەمان، پەیوەندی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات‌دا هەیە و بۆیە دیالۆگ و کۆبوونەوەی راستەوخۆ زاڵ دەبێت بەسەر کێشە و کێشەکاندا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لیژنەکە وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی وەرگرتووە و دوو کاتی دیاریکردووە بۆ میوانداریکردنی باڵیۆزی تورکیا”، دەشڵێت: لیژنەکە چاوەڕێی وەڵامی باڵیۆزەکە دەکات بۆ ئەو رۆژەی میوانداری دەکات لە پەرلەمان”.
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا هه‌ردوو رووباری دیجله و فوڕات رێژه‌ی 90%ـی سه‌رچاوه‌ی ئاوی پاكی عێراقیان پێكده‌هێنا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندی، ئاستی ئاوی هه‌ردوو رووباره‌كه له كه‌مبوونه‌وه‌دایه، كه هۆكاری سه‌ره‌كیشی دروستكردنی به‌نداوه‌كانی ئاوه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا.