عێراق لە دەرەوەی لیستی دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان دایە

بەگوێرەی گۆڤارێکی ئەمەریکی، عێراق لەو لیستەدا نەبووە کە ریزبەندی دەوڵەمەندترینی وڵاتانی جیهانی لەخۆ گرتووە.

گۆڤاری “گڵۆباڵ فاینانس”ی ئەمەریکی، لە راپۆرتێکدارایگەیاندووە، “کۆی ئەو کاڵا و خزمەتگوزارییانەی کە وڵاتێک لەماوەی یەک ساڵدا بەرهەمی هێناوە، دەبێتە یەکێک لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان، وەک ئەمەریکا، چین و ژاپۆن و ئەڵمانیا”.

بەرهەمی ناوخۆیی بۆ هەر تاکێک و رێژەی گەشەکردنی، زۆر شتمان پێدەڵێت دەربارەی ئەو سامانە کۆمەڵایەتییەی کە ئەگەری هەیە بۆ هەمووان بەردەست بێت و ئایا ئەو سامانە بە تێپەڕبوونی کات زیاد دەکات یان کەم دەبێتەوە.”

ئەو ئاماژەی بەوەدا کە بەرزترین داهاتی ناوخۆیی بۆ هەر تاکێک، کە بۆ 100 وڵات دەستنیشان کراوە، ئێرلەندا 145 هەزارو 196 دۆلار بوو، دواتر لۆکسمبورگ 142 هەزارو 490 دۆلار بوو، دواتر سەنگاپورە لە پلەی سێیەم هات بە 133 هەزار و 895 دۆلار، قەتەریش پلەی چوارەمیی گرتووە بە 124 هەزارو 848 دۆلار، دواتر پێنجەم هەرێمی بەڕێوەبردنی تایبەتی ماکاو بوو بە 89.558 دۆلار، دواتر ئیمارات لەپلەی شەشەمدا بوو بە 88.221 دۆلار، سویسرا لە پلەی حەوتەمدا بوو بە 87.963 دۆلار.

لەدرێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، نەرویج بە 82 هەزار و 655 دۆلار پلەی هەشتەمی بەدەستهێناوە، دواتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە 80 هەزار و 35 دۆلار پلەی نۆیەمی بەدەستهێناوە، سان مارینۆش بە 78 هەزار و 926 دۆلار پلەی دەیەمی بەدەستهێناوە.