چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ناوەڕۆکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرا دەکرێت

ئەمڕۆ شەممە 29ـی 07ـی 2023 ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەبارەت بە پەیوەندیی تەلەفۆنی وەزارتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند: دوێنێ وەزارەتی گەنجێنەی ئەمریکا و بانکی ناوەندیی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا، سەبارەت بە ڕێکارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سنوودارکردنی کارەکانی 14 بانکی عێراقی.

ڕاشیگەیاند: دوای نیگەرانییەکان لەبارەی سپیکردنەوەی پارە، بانکی ناوەندیی عێراق ڕێکاری بەپەلەی گرتەبەر و هیچ بانکێکی عێراقی سزا نەدرا.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق جەختی کردەوە کە “بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بۆ باشتر پابەندبوون بە ڕێساکانی AML/CFT و دیجیتاڵکردنی ئابووری عێراق لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە بانکی ناوەندیی عێراق