عێراق هەناردەی خورما زیاد دەکات

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئامەژی بەوەداوە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای هەناردەکردنی خورمان و باشکردنی کوالێتی و پێچانەوەی لیژنەیەکیان پێکهێناوە.

راشیگەیاندووە، لە پەرەپێدانی کشتوکاڵی خورما هەنگاوی باشیان بڕیوە و توانیویانە بەرهەمەکەی زیاد بکەن، هاوکاری جووتیاران بکەن، بە تەکنیکی هاوچەرخ ئاودێری بکەن. 

میساق عەبدولحوسێن بریکاری هونەری لە وەزارتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتەکەیان هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی هەناردەی خورما زیاتر بکات، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی تایبەتمەند پێکهاتووە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژە بەوەدەدات، خورمای عێراق تایبەتمەندە و چەندین جۆری هەیە کە بۆ هەناردەکردن شیاون، لە سەرووشیانەوە خورمایزەهدی کە بۆ چەندین جۆر پیشەسازی گونجاوە