لە دوو مانگدا 31 هەزار فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا هاتووچۆیان کردووە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرایکرد، لە دوو مانگی رابردوودا 31 هەزار فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا هاتووچۆیان کردووە.

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، لە هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران ژمارەیەکی بەرچاوی فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا هاتووچۆیان کردووە.

عەباس سەبار ئەلبەیدانی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزارییەکانی کەشتیوانی ئاسمانی لەلای خۆیەوە ئاماژەی بەوەدا، لە مانگی ئایار 14 هەزار و 894 فڕۆکە و لە مانگی حوزەیرانیش 16 هەزار و 340 فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا هاتووچۆیان کردووە.