لەبارەی هاوڕه‌گه‌زخوازی داوایەک لە پەرلەمانی عێراق دەکرێت

بە نووسراوی فەرمی داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکرێت بۆ قەدەغەکردنی هاوڕەگەزخوازی پڕۆژەیاسایەک بخرێتە بەرنامەی دانیشتنی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان.

مورته‌زا ساعدی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌نه‌دی نیشتمانی رایگه‌یاندووه‌، بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاوڕه‌گه‌زخوازی به ‌نووسراوی فه‌رمی داوایان له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی له‌ ساڵی 2022 ئاماده‌كرابوو، بخرێته‌ كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی عێراق‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌ لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی عێراق، داوا ده‌كات یاسایەک دەربکرێت کە هاوڕەگەزبازی بە تاوان بناسێنرێت، وەک رێگرییەک بۆ ئەو جۆرە دۆسیه‌یانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌نارده‌ ده‌كرێن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شه‌ریف سلێمان، له ‌لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان رایگه‌یاندووه‌، ئەگەر هەوڵێک هەبێت بۆ تێکدانی سەقامگیری کۆمەڵگا و بناغە تەندروستەکانی، ئەوا پەرلەمان ئاماده‌یه‌ لە گرتنەبەری هه‌ر جۆره‌ رێوشوێنێک کە ئەم دیاردە دەرەکیانە سنووردار بکات و كۆمه‌ڵگاكه‌مان بپارێزێت، ئه‌ویش خۆی له‌ ده‌رچوواندنی یاسایه‌كدا ده‌بینێته‌وه‌.