وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی هەناردەکراوی مانگی ڕابردووی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ شەممە 01ـی 07ـی 2023 وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە بڕ و داهاتی هەناردەکراوی نەوت ڕایگەیاند: کۆى هەناردەکردن و داهاتى نەوت بۆ مانگى حوزەیرانى بەپێى ئامارەکانی کۆمپانیاى (سۆمۆ)، کۆی گشتیی هەناردەى نەوتى خاو گەیشتە (100) ملیۆن و (59) هەزار و (52) بەرمیل، داهاتەکەی بڕی (7.115) ملیار دۆلارە.

ڕاشیگەیاند: کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی حوزەیران لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (98) ملیۆن و (725) هەزار و (620) بەرمیل بووە، هەروەها بڕی هەناردەکراو بۆ ئوردن (299) هەزار و (445) بەرمیل بووە و لەکاتێکدا هەناردەی گەیارە ملیۆنێک و (33) هەزار و (987) بەرمیل بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە ڕۆژانە (3) ملیۆن و (335) هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا هەناردە دەکرێت، نرخی هەر بەرمیلێکیش (71.11) دۆلار بووە.