عێراق یەکەم هاوردەکاری مۆبیلیات و کاغەزی تورکییە

بەگوێرەی ئامارەکان، لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، عێراق یەکەم هاوردەکاری مۆبیلیات و کاغەزی تورکی بووە.

بە گوێرەی داتاکان، لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ تورکیا بە بەهای 3 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار مۆبیلیات و کاغەزی هەناردەی وڵاتان کردووە، کە عێراق لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتان دایە.

بە گوێرەی داتاکانی ئەنجومەنی هەناردەکارانی تورکیا، هەناردەی وڵاتەکە لە کەرتی مۆبیلیات و کاغەز لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووتە سێ ملیار و 318 ملیۆن دۆلار.

كە عێراق لە ریزبەندی یەکەم وڵاتانی هاوردەکاردایە و لەو ماوەیەدا بە قەبارەی 401 ملیۆن دۆلار مۆبیلیاتی تورکیای هاوردەکردووە، لە دوای ئەویش ئیسرائیل بە هاوردەکردنی 172.7 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەم دایە، لە دوای ئەویش هەریەکە لە بەریتانیا، ئەڵمانی، ئێران و لیبیا بە بڕی جیاواز مۆبیلیاتی تورکیایان هاوردەکردووە.