هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەبارەی پشکی هەرێم لە کۆبوونەوەدایە

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق لە کۆبوونەوەدایە و چەند بەرپرسێکی کوردیش لە حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن.

بە گوێرەی زانیارییەکان هەریەک لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق و شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە کۆبوونەوەکە بەشدارن.

سەرەڕای ئەوەی کە سبەی پێنجشەممە دیاری کراوە بۆ دەنگدان لەسەر رەشنووسی بودجەی عێراق، بەڵام بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دەبێت دواجار رەشنووسەکە لەلایەن لیژنەی داراییەوە دەنگی لەسەر بدرێت و دواتر رەوانەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت، تاوەکو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بیهێنێتە نێو هۆلێ کۆبوونەوە، بەڵام ئەوەی جێی تاڕامانە، ئەوەیە کە تا ئێستا تەواوی بڕگە و ماددەکانی نێو پرۆژەیاسای بودجە کۆتایی نەهاتووە و دەنگیان لەسەر نەدراوە، هەروەها رەشنووسی بودجە تا ئێستا ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکراوە.