سێ تۆمەتبار لەكاتی فرۆشتنی گورچیلەيه‌ك بە بڕی 90 ملیۆن دینار دەستگیركران

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی باندێكی سێ كەسی ڕاگەیاند كە بەنیازبوون گورچیلەی كەسێك بە بڕی 90 ملیۆن دینار لە دیالە بفرۆشن.
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری سەبارەت بە بوونی باندێكی سێ كەسی كە بەنیازن بوون لەبەرامبەر فرۆشتنی (گورچیلەیەك) 90 ملیۆن دیناری عێراقی وەربگرن، دەستبەجێ تیمێكی كاری تایبەتمەند لە تاوانە ڕێكخراوەكانی دیالە پێكهێنراو تۆمەتبارەكان دەستگیركران.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتبارەكان بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەكانی 47 و 48 و 49ی یاسای بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە راگیراون.
 

ھەواڵی زیاتر