وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پێشکەشکردنی چوار پێشنیازی بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی ماسی راگەیاند، لەوانە پێدانی قەرز بە بەخێوکەران، هاوکات ئاماژەیە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی پاراستنی جۆرەکانی لە عێراق.
مەهدی سەهر ئەلجبوری، یاریدەدەری وەزیری کشتوکاڵ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی راگەیاند، “وەزارەتی کشتوکاڵ چەند پێشنیارێکی خستەڕوو بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی بەرهەمهێنان لە پرۆژەکانی ماسی، ئەویش بە پێدانی قەرز بە بەخێوکەرانی ماسی، هەروەها پەروەردەی سیستەمی داخراو، کە پێویستی بە بڕێکی کەم ئاو هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد: “وەزارەت پێشنیاری بەردەوامبوونی پڕۆژە پەسەندکراوەکانیشی کرد، لەگەڵ بەڵێننامەی بەخێوکەر بۆ تێپەڕاندنی پشکی ئاو بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکان، هەروەها پێشنیاری سێیەم هەڵگرتنی زیادەڕۆییەکانی پڕۆژە بێ مۆڵەتەکان، و چوارەمیش پڕۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی لە قەفەسی هەڵواسراوداخراو، چونکە کاریگەرییان لەسەر پشکی ئاو نییە، هەروەها بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و سەقامگیری نرخەکان”.
ئەلجبوری دەشڵیت “سەرەڕای دواکەوتنی قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی کەمی ئاو و مردنی ماسیەکانیان لە بەسرە زیانیان بەرکەوتووە لە ساڵی 2018-2019، بەرهەمهێنانی ماسی لە عێراق گەیشتووەتە قۆناغە پێشکەوتووەکانی خۆبژێوی، بۆیە پێشنیاری پێشکەشکردنی پشتگیری بۆ بەرهەمهێنەرانی ئەم سامانەمان کردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “وەزارەتی کشتوکاڵ، لە رێگەی وەزارەتی سامانە ئاژەڵییەکانەوە، پلان و بەرنامە دادەڕێژێت بۆ پاراستنی ماسی عێراقی (شەبوت، قەتان و بونەی)”.