هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ جۆرجیا لە نۆی حوزەیرانی مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکەنەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، رەزاق محێبس وەزیری گواستنەوە بە گرنگی دەزانێت ئاراستەکانی گەشتی ئاسمانی هەمەچەشن بکرێن، راستەوخۆ لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی کارگێڕی کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی بێت.
لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، لە نۆی مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە گەشتی راستەوخۆ لە نێوان بەغدا و تبلیسی پایتەختی جۆرجیا دەستپێدەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزا لەسەر خاکی جۆرجیا تەنیا بۆ ئەو گەشتیارانە دەبێت لە کە بە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشت دەکەن.