راوێژکارێكی سەرۆکوەزیرانی عێراق رەتیدەکاتەوە سوودانی بڕیاری له‌كارلادانی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان دوابخات.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، هیشام روكابی، راوێژكاری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ره‌تیكرده‌وه سوودانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره دوابخات، كه بۆ له‌كارلادانی ژماره‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ده‌ریكردووه.
روكابی له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ئه‌و ده‌نگۆیانه له راستییه‌وه دوورن كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایە جێبه‌جێكردنی بڕیاری له‌كاردوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان دراوه، دوابخرێت و دووپاتیشیكرده‌وه، بڕیاره‌كه ده‌ركراوه و هیچ پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌كی تێدا نییه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند رۆژیك سوودانی بڕیاری له‌كارلادانی 57 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌ركرد و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌رپرسانی ئیداری له سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌رده‌وامن و هه‌ر كه‌سێك له كاره‌كه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بێت، له‌كاره‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه.