ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بە تاوانی بەرتیل وەرگرتن سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر چوار پاسەوانی بەشی چاکسازیدا سەپاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی ئایاری 2023، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد “دادگای تاوانەکانی رەسافە لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا، سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر چوار پاسەواندا سەپاند، لە بەشی چاکسازی گەوران.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو پاسەوانانە لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا، مۆبایل و سیمکارتیان بۆ ئەو زیندانیانە هێناوە کە ئەندامی رێکخراوی داعش بوونە و سزادراون لە بەشی چاکسازی گەوراندا.