ئەمڕۆ سێشەممە (2ی ئایاری 2023)، پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی تاوتوێکردن و خوێندنەوە بۆ شەش پرۆژەیاسا، کۆدەبێتەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ کاتژمێر 11ی سەر لە بەیانی بەمەبەستی تاوتوێکردنی شەش پرۆژەیاسا، لەوانە خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یەکەمی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی ژمارە 8ی ساڵی 2021 بە ئامادەبوونی لیژنەکانی شەهیدان و قوربانیان، ئافرەتان و خێزان و منداڵان، مافی مرۆڤ بەڕێوە دەچێت.
دواتر خوێندنەوە بۆ پێنج پرۆژەیاسای دیکە لەوانە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەنجام دەدرێت.