رۆژنامەی ھەولێر

دەست بەسەر ئەو كارگەیەدا گیرا كە مامەڵەی لەگەڵ سەرە مەنهۆڵ دزەكان دەكرد

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای نەجەف، دەستیان بەسەر ئەو كارگەیەدا گرت  كە مامەڵەی لەگەڵ دزەكانی سەرە مەنهۆڵ  دەكرد ، سەرە مەنهۆڵەكانیش تایبەت بە بەڕێوبەرایەتی ئاوەڕۆی نەجەف. 
خاوەن كارگەكە، سەرە مەنهۆڵە دزراوەكانی لە رێگای ئەو ماتۆڕسكیلە سێ تایانە دەكڕییەوە و بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە گوایە ئەمە بەڵێندەرایەتی بووە لەگەڵ كۆمپانیایەك.