عێراق لەگەڵ بانکی جیهانی و IMF تاوتوێی دامەزراندنی سندووقی گەشەپێدان دەکات

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ بانکی جیهانی و سندووقی نەختینەی نیودەوڵەتی کۆبوونەتەوە و تاوتوێی دامەزراندنی سندووقی گەشەپێدان و پڕۆژەی ئاو و گۆڕانی کەشوهەوا و چاکسازییان لە کەرتی بانکی وڵاتەکە کردووەتەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەی بەهارەی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی لەگەڵ بەرپرسانی بانکی جیهانی و IMF کۆبوونەتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ بەڕێوبەری جێبەجێکاری بانکی جیهانی کۆبووەتەوە و تاوتوێی پەرەپێدانی بەردەوام و پڕۆژەکانی پەیوەست بە ئاو و گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگە و چاودێری کۆمەڵایەتییان کردووە، هەروەها بەرەو پێشبردنی کەرتی بانکی و پاڵپشتیکردنی پڕۆژە بچووکەکان.