پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە چەند پڕۆژەیاسایەک کۆدەبێتەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر چەند پرۆژەیاسایەک پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.

بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە بۆ کۆتایهێنانە بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسایی بەڕێوەبردنی سەرچاوە کولتوورییەکان بە ئامادەبوونی لیژنەکانی کشتوکاڵ و ئاو و ئەهوارەکان.

یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بریتی دەبێت لە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی چاودێری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی ژمارەی 38ی ساڵی 2013.

تەوەرێکی دیکەی دانیشتەنەکەی پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای کاروکاروباری کۆمەڵایەتی.

بڕیارە دانشتنەکەی پەرلەمانی عێراق کاتژمێر 8:30ی شەو دەستپێبکات.

چاوەڕوان دەکرێت پاش نزیکەی 20 رۆژ لە دوورکەوتنە لە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەرگرتنی مۆڵەت، محەممەد حەلبووسی بگەڕێتەوە پەرلەمان و سەرۆکایەتی دانیشتنەکە بکات.