ئه‌نجوومه‌نی هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له راوه‌دوونانی تیرۆریستان به‌رده‌وام ده‌بن و سه‌رچاوه (مرۆیی، دارایی و میدیا)ییه‌كانی تیرۆریستانیش وشك ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌واڵگری نیشتمانی عێراقی كرد.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌واڵگری نیشتمانی عێراقی، بڕیاری پێویست له‌باره‌ی پرسی تیرۆر درا، هه‌روه‌ها دووپاتیانكرده‌وه، كه له راوه‌دوونانی تیرۆریستان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان، بێ ئاگا نابن و سه‌رچاوه (مرۆیی، دارایی و میدیا)ییه‌كانی تیرۆریستانیش وشك ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق، پلانی ئه‌منی و ئه‌ركه‌كانی هه‌واڵگری عێراق تاووتوێكران، له‌پێناو دابینكردنی باشترین ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق.