هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا کەمیکردووە

فەرمانگەی وزەی ئەمەریکا رایگەیاند، لە مانگی ئاداری رابردوودا، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا زیاتر لە 7 ملیۆن بەرمیل بووە.

رۆژی یەکشەممە، 9/4/2023، فەرمانگە راگەیاندنی وزەی ئەمەریکا رایگەیاند: “لەمانگی ئاداردا عێراق 7 ملیۆن و 533 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمەریکا کردووە، واتە تێکڕای رۆژانە 243 هەزار بەرمیل هەناردەکراوە، ئەمەش بەراورد بە مانگی شوبات کەمتر بووە، کە 7.896 ملیۆن بەرمیل، کە 282 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا نەوتی هەناردەی ئەمەریکا کردووە”.

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد: “عێراق لە هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمەریکا لە مانگی رابردوودا لە پلەی چوارەمدا بووە دوای هەریەک لە کەنەدا، مەکسیک و سعوودیە، هەروەها لە پلەی دووەمی جیهانی عەرەبیدا لە دوای سعوودیە، دێت”.