وەزارەتى بازرگانى عێراق گەیشتنی کەشتى STAR FLAME کە 52 هەزار و 500 تۆن گەنمى ئوسترالیى تێدابووە راگەیاند.
حەیدەر نوری، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە “لە چوارچێوەی بەرنامەی کارکردنی وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، کەشتی بارهەڵگری “STAR FLAME” بە 52 هەزار و 500 تۆن گەنمی ئوسترالی گەیشتە عێراق، ئەمەش بۆ بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیانە”.
ئەو بەڕێوەبەرەی وەزارەتی بازرگانی عێراق، گوتیشی: لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا هاوردەکردنی گەنم بۆ عێراق نەوەستاوە، ئەمەش بەپێی بەرنامەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق بووە.