عێراق رێککەوتن لەگەڵ 10 كۆمپانیای هیندی دەکات

راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، له‌ نیوده‌لهی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی پسپۆری جیاوازی هیندی، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی كرا له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی عێراق و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی عێراق.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، له‌ نیوده‌لهی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان قاسم ئه‌عره‌جی و 10 كۆمپانیای هیندی فره‌ پسپۆری ئه‌نجامدرا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمپانیا هیندییه‌كان به‌ وردی به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو، ئاماده‌یی خۆشیان ده‌ربڕی بۆ جێبه‌جێكردنی پێداویستیه‌كانی عێراق، چ له ‌رووی پیشه‌سازی یان هاوكاری كردن له‌ كه‌ره‌سته‌ی تواناسازی و خۆبژێوی له‌ عێراق له‌ه ه‌موو بواره‌كان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی كردووه‌، به‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ندی عێراق و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ بكرێت، هه‌روه‌ها به‌شداریكردن له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و بوژاندنه‌وه‌ی پیشه‌سازی عێراق.