لە میانەی راگەیەندراوێکی گوتەبێژی حکومەتی عێراقدا هاتووە، بەشێوەیەکی فەرمی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق، بۆ ساڵانی 2023, 2024 , 2025, رەوانەی پەرلەمانی عێراق کرا.
دەقی راگەیەندراوی گوتەبێژی حکومەتی عێراق:
وەکو پێگیربوون بەجێبەجێکردنی حوکمەکانی دەستوور، و یاسایی بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی، دوێنێ ئێوارەی رۆژی پێنچشەممە، بەشێوەیەکی فەرمی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی 2023, 2024 , 2025, رەوانەی پهرلهمان کرا.
دووپاتدەکەینەوە کە پرۆژە یاسایی بودجە، و ئەو بڕگە وماددانەی کەلەخۆی گرتووە بۆ یەکەم جارە پشتی پێدەبەسترێت و گەرەنتیە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە و پلان و بەرنامەی جێبەجێکراو وگەشەپێدانەکان و دابینکردنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاریەکان بۆ هاووڵاتیان.
باسم ئەلعەوادی
گوتەبێژی حکومەتی عێراق
17ی ئازارـ 2023