سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجە تاوتوێ دەکات

کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستی پێ کرد کە لە میانیدا پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵی 2023 تاوتوێ دەکرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (13ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەستپێکردووە.

راشیگەیاندووە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی تاوتوێ دەکرێت.

ئەم كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ یەکشەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندبوو، ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵی 2023 تەواوکراوە و ئاماژەی بەوەشدابوو، رەشنووسی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بەمەبەستی تاوتوێکردن و پەسەندکردنی، رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.