بانکی ناوەندی عێراق داوا دەکات لە خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان لە ناوخۆی عێراق، تەنیا مامەڵە بە دینار بکرێت.
بە گوێرەی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی، پێویستە خزمەتگوزارییە داراییەکان لە ناوخۆی عێراق لە رێگەی ئامێرەکانی (ئەی تی ئێم) و ئامێرەکان خاڵی فرۆشتن و دەروازەکانی پێدانی ئەلیکترۆنی تەنیا بە دینار بێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بە پشت بەستن بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و لە ژێر رۆشنایی بانکی ناوەندی و هاندانی پشتبەستن بە دراوی نیشتمانی ئەو بڕیارەیان دەرکردووە.
بە گوێرەی ئەو بڕیارە، بانکی هەرێمی بازرگانی ئارتی بانک، راکێشانی دۆلاری لەسەرجەم ئامێرەکانی (ئەی تی ئێم) راگرتووە و هەر مامەڵەکارێکی دۆلار لە ئەژمارەکەیدا هەبێت تەنیا دەتوانێت بە دیناری عێراقی رایبکێشیت. هەروەها بە گوێرە ئەو سیستەمەی ئارتی بانک هەر دۆلارێک بە 1480 دینار دەگۆڕێتەوە.